بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لێدوانی پێشکەش بە رۆژنامەنووسان کرد.
چاوشئۆغڵو گوتی: "ئیدی پێویستە ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێمە قۆناغی فڕێدانی تۆپ بۆ یاریگای بەرمبەر وازبێنێت. سووریا ھەنگاوێکی گرنگی ئەمەیە".
چاوشئۆغڵو باسی لە دەرکردنی یەپەگە لە منبج کرد و گوتی: "پێش ھەموو شتێک بۆ دەرکردنی یەپەگە لە منبچ کار لەسەر نەخشە رێگایێک دەکەین".
چاوشئۆغڵو زیاتر گوتیشی: لەبارەی فڕۆکەیF-35 پێمان راگەیاندوون زمانی ھەڕەشەی کۆنگرێسی ئەمریکا قبوڵ ناکەین".
مەوولود چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە تورکیا ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی منبج دەکات و گوتیشی: "ھەوڵ دەدرێ بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی بە ھۆی گوشارەکانی یەپەگە لە مەنبج ھەڵاتوون.
چاوشئۆغڵو وتیشی: ھەر وەکوو پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، دەور تەسلیمی فڕۆکەیF-35 لە ٢١ی حوزەیران ئەنجام دەدرێ. لەمبارەیەوە ھیچ گۆڕانکارییێک لە ئارادا نییە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵو، ئاشکراشی کرد کە بە ھاوتا ئەمریکییەکەی مایک پۆمپیۆ رایگەیاندووە کە ئێف بی ئای لە بابەتی لێکۆلینەوەکان لەبارەی فەتۆ زۆر جددین".
سەرچاوە: CNN TURK
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment