کوردپرێس:
سولەیمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتی "قەندیل دەبێتە شوێنێکی ئارام بۆ تورکیا، با هیچ کەسێک نیگەران نەبێت".
هەروەها وتی، "بۆ ئیمە لە ئێستادا وادەکەی گرنگە، ئیدی قهندیل بۆ ئێمه ئامانجێكی دوور نییه".
هەر بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، له سنووری خواكورك له ههرێمی کوردستان کە ئەو بە هەرێمی باکوری عێراق ناویبرد، دهستبهسهر "شوێنێكی زۆردا" گیراوه.
ئەم هەڕەشەیەی تورکیا بۆ داگیرکردنی قەندیل، هاوکاتە لەگەڵ لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم و چوونە نێو گوند و ناوچە ئاوەدانەکانەوە، بەتایبەت لە سنووری قەزای سۆران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment