٥ حوزەیران ٢٠١٨ - ١١:١٠
هێزێکی عێراقی گەیشتە شنگال

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی سەر بە پارتی لە زاری سەرچاوەیێک لە قەزای شنگال وتوویانە هێزێکی عێراقی گەیشتۆتە نێو شاری شنگال و مەبەستی هاتنیان بۆ شارەکە تا ئێستا ڕوون نییە ئەوەش پاش هجێگیرکرانی هێزێکی ئەمریکی لە ناوچەکە.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیویەتی دوای ئەوەی هێزێکی ئەمەریکایی خۆیان لە سنووری شنگال جێگیر کرد، هێزێکی عێراقی گەیشتنە نێو شنگاڵ. سەرچاوەیێک لە قەزای شنگال، کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "ئەمرۆ هێزێکی عێراقی گەیشتنە نێو سەنتەری شنگال و تا ئێستا مەبەستی هاتنیان بۆ شارەکە ڕوون نییە و ئەو هێزانە بە بیانووی ئەوەی ئەمنیەت لە شنگالدا هەبێت دەوروبەری قەزاکەیان کۆنکرێت کردووە."

هەر بەپێی نووسراوی ماڵپەڕی پارتی سەرچاوەکە گوتیشی: "ئامانجیان وایە قەزای شنگال لە ژێر کۆنتڕۆڵیاندا بێت و ڕیگە نەدەن هێچ هێزیکی دیکە بچنە نێو شارەکە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێزیکی ئەمریکایی خۆی لە شنگال جێگیر کردووە و ئامانجیان ئەوەیە بنکەیەکی سەربازی لە شنگال دروست بکەن. ئەو سەرچاوەیە زیاتر ئاشکرای کرد، ئێستا هێزە عێراقییەکان لە دەوروبەری شارەکە خاڵەکانی خۆیان جێگریان کردووە."

هێزێکی ئەمریکایی لەگەڵ کۆمەڵیک ڕاوێژکار ئێستا لە باشووری شنگال لە ناوچەکانی ئوم جرێس و جەخەیفای شنگالن و بە پێی زانیارییەکان، ئەو هێزە ئەمریکاییە ئەمڕۆ هاتوونەتە شنگال و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ حەشدی شەعبی کردووە و سەرچاوەیەکیش لە نێو حەشدی شەعبیەوە زانیاری درکاندووە کە ئەو هێزە ئەمریکاییە بۆ خێر نەهاتوونەتە شنگال.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15188

Your Comment

You are replying to: .
captcha