ئێران: لەسەر بنەمای دادپەروەری و ویژدان ئاو دابەش دەکەین بەسەر هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدوڵا مەسعوودیان کونسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەنەوە كە بەهیچ شێوەیێک ئاو كەم ناكات بەڵام وڵاتەکەی لەسەر بنەمای دادپەروەری و ویژدان ئاو دابەش دەکات نەک لەسەر ڕێکەوتنی وڵاتان.

کوردپرێس:

دوای ئەوەی ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەدواداچوونی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەلایەن ئێرانەوە سەردانی کونسووڵخانەی ئێرانی كرد، دوای کۆبوونەوەیان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا سەعدوڵا مەسعوودیان کونسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، چەندین نووسراویان بۆ عێراق كردووە كە رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی بكەن لەسەر دوو رووبار كە هیچ كامیان لەچوارچێوەی حەوت رێككەوتننامەی هەردوو وڵاتدا نین كە لەنێوان هەردوولا ئەنجام دراوە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

ناوبراو روونیشی کردەوە، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەیێکی تۆربانی وزەی کارەبا ئاو لە سنووری ئێران گیراوەتەوە بۆ هەرێم بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەڵێندەرانی پرۆژەکە گفتوگۆیان کردووە لە ئێستادا ئاوەکە بەردراوەتەوە و هیچ کێشەیێکی نیە.

کونسووڵی ئێران لە سلێمانی داوای لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد لیژنەیێکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ سەردانكردنی ئاو و بزانن لە چ شوێنێكەوە كەمی كردووە و پاشان نووسراوەكە بگەیەننە تاران.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15187

Your Comment

You are replying to: .
captcha