عەلی عەونی: پەکەکە شەڕەکانی بباتەوە خاکی خۆ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی، پەکەکە بە"داگیرکەر" وه‌سف ده‌كات و داوایان لێدەکات خاکی هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.

کوردپرێس:

عەلی عەونی، بەرپرسی لقی سۆرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حیزبەکەی رایگەیاندووە"پەکەکە خاکی باشوری کوردستانی داگیرکردووە و چالاکییەکانیان لە خاکی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی هێرشی سوپای تورکیا بۆ هەرێم".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی وتوشیەتی"پێویستە پەکەکە چالاکییەکانی ڕابگرێت و بچێتەوە خاکی خۆی".

عەونی، ئاماژەی بەوەش کردووە: "نابێت تەسفییە حیساباتی پەكەكە و توركیا لە كوردستان بێت، بۆیە داواكارین شەڕەكانی خۆیان ببنەوە سنووری خۆیان نەك لەخاكی هەرێمی كوردستاندا شەڕ بكەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15186

Your Comment

You are replying to: .
captcha