ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانكارییه‌كان له‌ ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێده‌كات و گۆڕانكارى له‌ زیاترله‌ ٦٠ پۆستدا ده‌كرێت.

کوردپرێس:

قاره‌مان كه‌مال، لەو بارەیەوە رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه‌ له‌ ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت فه‌رمانه‌كه‌ى ده‌رچووه ‌و به‌م نزیكانه‌ ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ناوبراو راشیگه‌یاند،" زۆرینه‌ى زۆرى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ فه‌رمانه‌كه‌ى له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌ت و كارى له‌سه‌رده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى له‌ئاینده‌یێكى نزیكدا گۆڕانكارییه‌كان ده‌ست پێبكات".

قاره‌مان كه‌مال وتیشى،" گۆڕانكارییه‌كان له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و جێگرى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و راوێژكار و فه‌رمانده‌ى لیواو چه‌ند پۆستى دیكه‌ى ده‌كرێت به‌ گشتى زیاترله‌ ٦٠ پۆست گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15185

Your Comment

You are replying to: .
captcha