تورکیا هەر بە قەندیلەوە ناوەستێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان: پەرلەمانتارێكی پارتی رایدەگەیەنێت: جموجۆڵەكان ئاسایی نین و سوپای توركیا هەر بە قەندیل ناوەستێت، بەڵكوو بەرەو شنگالیش دەچێت".

کوردپرێس:

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: وەفدێكی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی بەرگریی عیراق سەردانی توركیای كردووە، بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش سەبارەت بە پرسی پەکەکە.

ناوبراو وتیشی: بێدەنگبوونی عێراق لە بەرامبەر هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێم، ئاماژەیێكە بەوەی جموجۆڵەكانی ئەو وڵاتە ئاسایی نییە.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، كە بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانە، ئاشكراشی كرد، ڕێكەوتنێكی ژێربەژێر لەنێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە بۆ هاتنی سوپای توركیا بۆ قەندیل، وتیشی: ئەو وڵاتە هەر بە قەندیل ناوەستێت، بەڵكوو بەرەو شنگالیش دەچێت".

بەوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، حكوومەتی عێراق تائێستا ئیدانەی سنووربەزاندن و پێشێلكردنی سەروەریی خاكی وڵاتەكەی لەلایەن توركیاوە نەكردووە و حاڵەتی ئینزاری سەربازیشی ڕانەگەیاندوە، دەشڵێت: "ئەوەش دەریدەخات ڕێكەوتنێكی پێشوەختە هەبێت بۆ لێدان لەپارتی كرێكارانی كوردستان".

سەبارەت بەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ لێدان لە پەكەكە، پەرلەمانتارەكەی پارتی رایگەیاند:" عیراق هەڵوێستێكی دووفاقیی گرتۆتە بەر، لەلایێک رێككەوتن لەگەڵ توركیا دەكات و هاوكاریی پەكەكەش دەكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15183

Your Comment

You are replying to: .
captcha