کوردپرێس:
شێركۆ جەودەت لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەدووبارە ئامادەكردنەوەی راپۆرتی پرۆژەكەدا كۆمەڵێك گۆڕانكاری كراوە لەوانە بڕیار دراوە دەستبەجێ لەگەڵ جێبەجێكردنی یاساكەدا پاشەكەوت هەڵبگیرێت و نەمێنێت و بڕیاریش دراوە هیچ خانەنشینێكی مەدەنی لە 400هەزار دینار كەمتر وەرنەگرێت.
لەلایەن خۆیەوە، رێواس فایەق ئەندامی لیژنەی یاسایی رایگەیاند: دوو بابەت زۆرگرنگ بوو، ئەمڕۆ پەسەندكران ئەوانیش ئەوەیە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بكرێتە ئەژماری بانكی و بەم پێیەش فەرمانبەران دڵنیا دەبن پاشەكەوتیان نافەوتێت، خاڵی دووەم فەرمانبەران دڵنیا دەكەینەوە پەرلەمان دەرماڵەی هیچ كەس نابڕێت و رێكخستنەوەی دەرماڵەكان دەدرێتەوە دەست حكوومەت.
هاوكات، عەلی حمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت: ئەم بڕگانەی دەستكاری كراوە پشتیوانی هەموویان دەكەین، بەڵام لەگەڵ خانەنشینی پلە باڵاكان نەبووین، ئێمە لەگەڵ ئەوە بووین خانەنشینی پلەباڵاكان هاوشێوەی عیراق بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment