لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو نزیك دەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانیی نەسڕ بە سەرۆكایەتیی حەیدەر عەبادی، ئاشكرای دەكات لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن لە پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكوومەتی عیراق نزیك بوونەتەوە و سەركردەیێكی ئەو هاوپەیمانێتییەش رایدەگەیەنێت: گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكدەهێنین.

کوردپرێس:

محەمەد عەبد رەبە، سەركردە لە هاوپەیمانیی نەسڕ بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، بە ماڵپەڕی بغداد الیوم-ی راگەیاندووە: پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكوومەت، وەك ساڵانی پێشوو، قورس و ئەستەم نابێت، لەبەر ئەوەی وڵات بەچەند قەیرانێكدا گوزەر دەكات و سەرجەم لایەنەكانیش دەرك بەو مەترسییانە دەكەن كە لە ئەنجامی پێكنەهێنانی حكوومەت، دوچاری دەبینەوە.

وتیشی: لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن، لە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكوومەت نزیكبوونەتەوەو بەم زووانەش گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێكدەهێنرێت بۆ ئەوەی ئەركی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی پێ بسپێردرێت.

چاوەڕوانیش دەكرێت لەدوو رۆژی داهاتوودا، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی 5 بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15180

Your Comment

You are replying to: .
captcha