کوردپرێس:
ماڵپەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆمینێک ماس كونسووڵی گشتیی فەڕه‌نسا له هه‌ولێر کۆ بووەتەوە، و لە کۆبوونەوەکەدا تیشكیان خستۆتە سەر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاندووە کە له ئێستادا پرۆسه‌ی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا هەیە بەو هۆیەشەوە به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراون و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به یه‌كده‌نگى له به‌غدا به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا بكه‌ن و ڕۆڵێكی كارایان له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووى عێراقدا هه‌بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment