لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی هەر بڕیارێک بدەن ئێمە ملكەچی دەبین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند حزبەكەی پرۆژەیێكی بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە بەشداری كردن لە حكوومەتی توێی عێراق ئامادە كردوە و لە سبەینێشەوە دەرگای گفتوگۆیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كراوەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆ بووەوە و پاش كۆبوونەوەكەش سەعدی پیرە لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: یەكێتی لاریی نییە لە هەر رێكارێكی یاسایی و دەستووری بۆ رەواندانەوەی نیگەرانی لایەنە سیاسییە ناڕازییەكان.

ناوبراو وتیشی: لەو بابەتەدا ئێمە خۆمان ناتوانین ببینە دادوەر، بەڵكوو كۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی لایەنی یەكلاكەرەوەن و ئەوان هەر بڕیارێک بدەن ئێمە ملكەچی دەبین و یەكێتی لەم بابەتەدا بێ منەتە.

ئاماژەی بەوەش دا كە پێكەوە ئیش كردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەردی بناغەی سەركەوتنیانە لە عێراق.

ناوبراو وتیشی ئێمە بەدەنگ توانیمان كوردستانییەتی كەركووک بسەلمێنین لەو بارودۆخە قورسەدا بۆیە پێویستە سوپاس بكرێین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15165

Your Comment

You are replying to: .
captcha