بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ یهكشهممه، مەسعوود بارزانی، له سهڵاحهددین لهگهڵ برۆنۆ ئۆبیر باڵیۆز و دۆمینیک ماس، كۆنسوڵی گشتی فهرهنسا له ههولێر كۆ بووهوه و لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و بەشداریی لایەنە كوردستانییەكان جەختی لەوە كردەوە رەچاو كردن و جێبەجێ كردنی هەر سێ پرەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی لە دۆسیەی سیاسی و بەڕێوەبردن و ئابووری و ئەمنیدا ئەولەویەتی سەرەكییه و وردەكارییەكانی دیكه لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا دەبێت لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپە سەرەكییە بێت.
برۆنۆ ئۆبیر لەو دیدارەدا هیوای خواست هەرێمی كوردستان بەشداریی چالاكانە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بكات لەسەر بنەمای بنچینەكانی دەستوور و عێراقییەكانیش رێز لە ویست و ئاواتەكان گەلی كوردستان بگرن.
هەروەها ئاماژەیشی بە ڕۆڵی كاریگەر و یەكلاكەرەوەی مەسعوود بارزانی دا لە ئاییندەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ئامادەیە یارمەتیدەر بێ بۆ داهاتووی عێراق و ئاوەدان كردنەوەی هەرێمی كوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment