یه‌كێتی دوو ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كێشه‌ی هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌هۆی دیاری نه‌كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێته‌وه‌ كێشه‌یێكی دیكه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "دوو ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ هه‌یه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کورددپرێس، ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه‌ له ‌ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مان چوونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و نووسراوه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنی كردوووه‌ ته‌نها واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دیاری كردوووه‌ به ‌بێ باس كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی یاسایی تێدایه‌ چوونكه‌ به‌پێی ماده‌ی 4 له‌ یاسای ژماره‌ 1ی ساڵی 2005 هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن.

به ‌وته‌ی ته‌لار له‌تیف كه‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كرێت ئه‌و كێشه‌یه‌ بۆ خولی پێنجه‌م ده‌مێنێته‌وه ‌و ڕێگاچاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و گرفته‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "یان ده‌بێت یاسای ژماره‌ 1ی ساڵی 2005ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و یاسای ژماره‌ی 2ی ساڵی 2017 كه‌ تایبه‌ته‌ به ‌دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌موار بكرێنه‌وه‌ یاخود سه‌رۆكی حكه‌ومه‌ت جارێكی‌تر نوه‌سراو بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بنێرێت و تێیدا ئه‌نجامدانی هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕابگه‌یێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15155

Your Comment

You are replying to: .
captcha