ده‌ستکاریی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بکرێت دۆخی نائاسایی له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یێندرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: ده‌ستکاریی کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌ هۆی ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ وڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: ده‌ستکاری کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌بێته‌ هۆی شه‌ڕی نێوان تایفه‌کانی عێراق و گۆڕینی هاوسه‌نگیی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌بیه‌ز ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دۆخی ئێستا عێراق دۆخێکی باش نییه‌ و زیادی کرد: هیچ که‌س ناتوانێت بڵێت که‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق چ ساتێک پێکده‌هێندرێت؛ چوونکه ڕه‌نگه‌‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت زیاتر له‌ 5 مانگ بخایێنێت و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانیش کاتی دیاریکراوی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت بگۆڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15153

Your Comment

You are replying to: .
captcha