له‌ به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تدا لێبورده‌یی گشتی بوونی نییه‌

به‌شی تورکیا- عه‌بدولحه‌مید گویل، وه‌زیری دادی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ پرسی لێبورده‌یی گشتی و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ ئێستادا پرسی لێبورده‌یی گشتی له‌ به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌تدا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولحه‌مید گویل وه‌زیری دادی تورکیا له‌ لێدوانیکدا کاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌ باس کردنی دووباره‌ی پرسی لێبورده‌یی گشتی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌ سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ ئێستادا پرسی لێبورده‌یی گشتی له‌ به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌تدا نییه‌. بۆ حکوومه‌تی تورکیا پرسی لێبورده‌یی گشتی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو و له‌ ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی حکوومه‌تدا نییه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ لیستی 230 هه‌زار زیندانی له‌ زیندانه‌کانی تورکیا و ڕای‌گه‌یاندبوو: پێشنیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکوومه‌ت به‌ر له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ باره‌ی لێبورده‌یی گشتییه‌وه‌ هه‌وڵی پێویست ئه‌نجام بدات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15152

Your Comment

You are replying to: .
captcha