بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری كە وەزیری پێشووی دارایی عێراق بوو راشیگەیاند: ئێران و توركیا دەیانەوێت كێشەی ئاو بۆ عێراق دروست بكەن، بەرپرسانی بەغداش پێشتر دركیان بەوە كردبوو، بەڵام هیچ هەوڵێكیان بۆ چارەسەری نەداوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، توركیا بە مەبەستی پڕكردنی بەنداوی "ئایسۆ" ئاوی رووباری دیجلەی لە سەر عێراق گرتۆتەوە.
هەروەها ئێرانیش بۆ هەمان مەبەست ئاوی زێی بچووكی لە سەر هەرێمی كوردستان گرتۆتەوە كە ئەوەش كێشەی كەم ئاوی دروست كردوووە.
سهرچاوه: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment