بهپێی ههواڵی کوردپرێس، حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندوووە: ''تۆپ هاوێژەکانی لیوای یەکی حەشدی شەعبی توانیویانە کۆبونەوەیێکی چەکدارەکانی داعش لە نێو خاکی سووریادا بکەنە ئامانج و گورزی کوشندە لە ریزەکانی دوژمن بدات''.
راشیگەیاندوووە: ''بەئامانج گرتنی کۆبوونەوەکە لە پاش دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی جووڵەی هێزەکەوە بوووە بە ئۆتۆمبیلی سەربازی لە باشووری سەفوک لەسەر سنووری عێراق – سووریا''.
جێی باسە هەتا ئێستا چەکدارەکانی داعش چەند ناوچەیێکی نێوان هەر دوو سنووری عێراق و سووریایان بەدەستەوە ماوە هێزە عێراقی و سوورییەکانیش بەردەوامن لە هێرشکردنە سەریان.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment