بهپێی ههواڵی کوردپرێس، بابەكر زێباری، بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندوووە، یەکێک لە هۆکارەکانی چوونی هێزەکەی ئەمریكا و سوپای عێراق بۆ سەر چیای شنگال بۆ ئەوەیە سنووری نێوان سوریا و عێراق بپارێزن و هاوكاریی پۆلیسی سەر سنوور بكەن، چوونکە توانای هێزەكانی پۆلیس لەو ناوچەیە كەمە و دۆخەكەش باش نییە و داعش هێشتا بوونی هەیە.
ڕاشیگەیاندوووە: هاتنی ئەو هێزە بۆ شنگال هەنگاوێكی باشە و پێدەچێت ئەمە سەرەتایێک بێت بۆ ئەوەی پێشمەرگە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە شنگال و لەگەڵ سوپای عێراقدا ئیدارەی هاوبەش دروست بكەن.
بابەكر زێباری ئاماژەی بەوەش کردوووە: ئەمریکا ترسی هەیە ئێران شانەی خۆی ڕەوانەی ناوچەی چل مێرا لە چیای شنگال کردبێت کە ناوچەیێکی زۆر هەستیارە و لە دەست هەر کەسدا بێت دەتوانێت كۆنتڕۆڵی سنوورەکە بكات کە ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی هاتنی هێزەکەی ئەمریکا بۆ ناو ناوچەیە، چوونکە كاتی خۆی ڕژێمی بەعس لەو چیایە مووشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل دەكرد.
ڕۆژی هەینی هێزێكی ئەمریكی کە ١٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی و ژمارەیێک کەلوپەل و ڕاوێژکاری سەربازى لەگەڵدایە گەیشتە چیای شنگال و بڕیاره بنكهیێكی سهربازی لە ناوچەکەدا دابمهزرێنن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment