به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌نبه‌ج ناوچه‌یێکی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه کوردییه‌کانی سووریایه که گرینگییه‌که‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکاشی خستۆته ژێر کاریگه‌رییه‌وه. ئه‌و وڵاته خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له‌و شاره بوووه. ئه‌مریکا هێزه‌کانی خۆی بۆ ڕێگری له شه‌ڕی سه‌ربازیی نێوان تورکیا و هێزه کوردییه‌کان له منبه‌ج جێگیر کردوووه.
فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج به ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی وتوووه ته‌نگژه له هێڵی حائلی نێوان هێزه کوردییه‌کان و تورکیا تهنگژهئامێزه و هێزه میلیشیاکانی سه‌ر به تورکیا جار جارێک ته‌قه له هێزه کوردییه‌کان ده‌که‌ن. هه‌ر سات ئیمکانی هێرشی توندی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
به‌ڵام مه‌حموود ئه‌بوو عادڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئهنجومهونی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج که له لایه‌ن هێزه کورده‌کانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت به نیۆیۆرک تایمزی وتوووه ئه‌مریکا سووره له سه‌ر پاڵپشتی کردنی کورده‌کان.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مریکییه‌کان ئێمه‌یان دڵنیا کردۆته‌وه که به‌رده‌وام پاڵپشتی ئێمه ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment