به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی dpa له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه پرسی په‌که‌که و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێده‌گیردرێت و وتی: ئێمه حیزبێکی یاسایین که به شێوه‌ی ڕاسته‌خۆ و به ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه بووینه‌ته نوێنه‌ری خه‌ڵک. ئێمه نوێنه‌ری که‌سانێک ده‌بین ده‌نگیان پێیمان داوه. له باره‌ی به‌کارهێنانی توندوتێژیش هه‌ڵوێستمان ئاشکرا و ڕوونه، دژی ئه‌وه‌ین و به‌رگری لێناکه‌ین. هه‌روه‌ها دژی ئه‌و بابهتهشین که حکوومه‌تی تورکیا هه‌وڵ بدات تاکوو به به‌کارهێنانی توندوتێژی پرسی کورد ببه‌ستێ به پرسی تیرۆره‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: بۆ دروست کردنی شه‌ڕێکی سیاسیی توند درێژه به ڕێگامان ده‌ده‌ین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو له‌مپه‌ری یاسایی بوونی فاشیزم و گه‌یاندنی زیانێکی زیاتر به کۆمه‌ڵگا بین. پارتی داد و گه‌شه چیتر له دۆخێک‌دا نییه که بتوانێت ههنگاوێکی ئه‌رێنی بۆ تورکیا هه‌ڵبگرێت.
ده‌میرتاش ڕوونیشی کرده‌وه: بابه‌تی هاوبه‌شی هه‌موو حیزبه سیاسییه‌کان تورک خوازییه. به‌ڵام ئێمه وه‌کوو پارتی دیموکراتیکی گه‌لان چه‌ندفه‌رهه‌نگی و چه‌ند شوناسی ده‌که‌ینه بنه‌ما. نه‌ته‌وه‌خواز نین. پارته‌کانی دیکه خۆڕاگری ده‌که‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌وه. پارتی داد و گه‌شه پاڵپشتیی ته‌واوی کوردی له‌ده‌ست داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment