ئێمه‌ نوێنه‌ری که‌سێک ده‌بین که‌ ده‌نگمان بداتێ

به‌شی تورکیا- سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئاکپارتی پاڵپشتیی ته‌واوی کوردی له‌ ده‌ست داوه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ نوێنه‌ری ئه‌و که‌سه‌ ده‌بین که‌ ده‌نگمان بداتێ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی dpa له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ پرسی په‌که‌که‌ و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی لێده‌گیردرێت و وتی: ئێمه‌ حیزبێکی یاسایین که‌ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌خۆ و به‌ ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه‌ بووینه‌ته‌ نوێنه‌ری خه‌ڵک. ئێمه‌ نوێنه‌ری که‌سانێک ده‌بین ده‌نگیان پێیمان داوه‌. له‌ باره‌ی به‌کارهێنانی توندوتێژیش هه‌ڵوێستمان ئاشکرا و ڕوونه‌، دژی ئه‌وه‌ین و به‌رگری لێناکه‌ین. هه‌روه‌ها دژی ئه‌و بابه‌ته‌شین که‌ حکوومه‌تی تورکیا هه‌وڵ بدات تاکوو به‌ به‌کارهێنانی توندوتێژی پرسی کورد ببه‌ستێ به‌ پرسی تیرۆره‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: بۆ دروست کردنی شه‌ڕێکی سیاسیی توند درێژه به‌‌ ڕێگامان ده‌ده‌ین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو له‌مپه‌ری یاسایی بوونی فاشیزم و گه‌یاندنی زیانێکی زیاتر به‌ کۆمه‌ڵگا بین. پارتی داد و گه‌شه‌ چیتر له‌ دۆخێکدا نییه‌ که‌ بتوانێت هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی بۆ تورکیا هه‌ڵبگرێت.

ده‌میرتاش ڕوونیشی کرده‌وه‌: بابه‌تی هاوبه‌شی هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌کان تورک خوازییه‌. به‌ڵام ئێمه‌ وه‌کوو پارتی دیموکراتیکی گه‌لان چه‌ند‌فه‌رهه‌نگی و چه‌ند شوناسی ده‌که‌ینه‌ بنه‌ما. نه‌ته‌وه‌خواز نین. پارته‌کانی دیکه‌ خۆڕاگری ده‌که‌ن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌وه‌. پارتی داد و گه‌شه‌ پاڵپشتیی ته‌واوی کوردی له‌ده‌ست داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15143

Your Comment

You are replying to: .
captcha