پێویستە هاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان پتەو بکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق داوای لە فەرماندەکانی دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی کرد پەیوەندییەکان و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پتەوتر بکەن. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان ئەنجام داوە بۆ تاوتوێ کردنی پتەو کردنی هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەو دەزگا ئەمنیانەی لە هەرێم کاردەکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو میکانیزمە کراوە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە پەیوەندییەکان بەهێزتر بکرێن لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا".

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت لە ڕووی ئەمنییە زیاتر بایەخ بە پارێزگا سنوورییەکان بدرێت ئەوەش بەهۆی گرنگی ئەو پارێزگایانە و کاریگەری لەسەر ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو: "ئەعرەجی و ئامادەبووان دۆخی ئەمنیی ئێستای وڵات و ئەو پلانانەی کە ڕۆڵیان دەبێت لە پەرەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی عێراقدا تاوتوێ کردووە، دەبێت بەدواداچوون بۆ شانە تیرۆریستییەکان لە پێشینەی کارەکان بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1514

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha