به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن فه‌رحان ڕه‌بیعی به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی وتوووه: دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له ڕێگای ئه‌نجومه‌نی باڵای داده‌وه که له 5 دادوه‌ر پێکهاتوووه بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به ژماردنه‌وه‌ی 10 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن دیراسه و ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند ده‌کات.
ناوبراو ده‌شڵێت: پێده‌چێت دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵ په‌سه‌ندکراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌سه‌ند نه‌کات چوونکه پێشێل کردنی ماده‌ی 3ی ده‌ستووری عێراقه.
ڕه‌بیعی ئاماژه به‌وه ده‌کات که وێده‌چێت دادگه‌ی فیدڕاڵ پرسی دیراسه کردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 10 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن به ده‌ستکراوه‌ییی په‌رله‌مانی عێراق نه‌زانێت و ئه‌و بابه‌ته ڕاده‌ستی ده‌زگای داد بکات و داوا له داواکاران بکات سکاڵاکانیان پێشکه‌شی ئه‌و ده‌زگایه بکه‌ن که له‌و ئه‌گه‌ره‌دا مومکینه په‌سه‌ندکراوی په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت یان هه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment