چه‌ند ڕۆژێک ده‌ده‌ینه‌ حکوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئاو و کاره‌با بۆ هاووڵاتییان بگه‌ڕێنێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتی سه‌در ڕای‌گه‌یاند كه‌ چه‌ند ڕۆژێک ده‌ده‌نه‌ حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئاو و كاره‌با بۆ هاووڵاتییان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا بۆیان چۆڵ كه‌ن با كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مافه‌كانی هاووڵاتییان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتی سه‌در له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ردا وتوویه‌تی: "من چیم و چاره‌نووسم چییه‌ ئه‌گه‌ر شه‌عبى عێراقى باجه‌كه‌ى بده‌ن، من ئه‌و كه‌سه‌م كه‌ له‌پێناویاندا قوربانى ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنى "ئال سه‌در" یان سه‌ركه‌وتنى چاكسازى سه‌ره‌تاى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى له‌ عێراق و عێراقییه‌كانه‌ ئه‌وه‌ ڕێگه‌ ناده‌م به‌وه‌".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوووه‌ ئال سه‌در بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قوربانى له‌پێناو گه‌لى سته‌م‌لێكراو بدات و له‌ خزمه‌تى هه‌ژاراندایه ‌و ڕێگه ‌ناده‌ن كه‌ زیانیان پێ بگه‌یێنرێت و دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی بڕینى كاره‌با چۆک به‌ گه‌ل دانادات و هه‌میشه‌ سه‌ریان به‌رزه‌.

موقته‌دا سه‌در چه‌ند ڕۆژێک وه‌ک هه‌ل ده‌داته‌ حكوومه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاو و كاره‌با بۆ هاووڵاتییان ئه‌گه‌رنا داوایان لێ ده‌كات كه‌ ڕێگه‌یان بده‌ن ئه‌وان كار بكه‌ن و مافى هاووڵاتیان بگه‌ڕێننه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان و وه‌زرى گه‌رما ده‌ستى پێكردوووه‌ له‌ پارێزگاكانى عێراق كاره‌با و ئاو ته‌واو كه‌مى كردوووه ‌و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانى له‌ چه‌ند پارێزگایێک لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15135

Your Comment

You are replying to: .
captcha