حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌م زووانه‌ له‌ حیزبی ده‌عوه‌ی عێراق جیا ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن نووسیی: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ سه‌روبه‌ندی جیا بوونه‌وه‌ له‌ حیزبی ده‌عوه‌ی عێراقدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له‌ زاری سه‌رچاوه‌ نزیکانه‌ له‌ عه‌بادییه‌وه‌ وتی: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ هۆی کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ ڕێبه‌رانی حیزبی ده‌عوه‌ و هه‌وڵ بۆ خولێکی دیکه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕێگای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌سر و سائروون و دیکه‌ی حیزبه‌ عێراقییه‌کان به‌م زووانه‌ جیا بوونه‌وه‌ی خۆی له‌ حیزبی ده‌عوه‌ ڕاده‌گه‌یێنێت.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ هه‌روه‌ها نووسیی: مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی له‌ نه‌جه‌ف و موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در پێیان وایه‌ که‌ عه‌بادی ئه‌گه‌ر له‌ حیزبی ده‌عوه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ و به‌ بێ پێشنیاره‌کانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چالاکی بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15130

Your Comment

You are replying to: .
captcha