به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رده‌ڵان نووره‌ددین ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به SNNی ڕاگه‌یاند: هێشتا زوووه بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پۆسته‌كانی كورد له به‌غدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا باسی لێوه‌كراوه دابه‌ش كردنی پۆستی سه‌رۆک و جێگری هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوووه و پۆسته‌كانی دیكه به‌پێی به‌شداریی لایه‌نه‌كان له حكوومه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت.
ناوبراو وتیشی: "كورد چه‌ندین پۆستی سیادی به‌رده‌كه‌وێت، پێموایه له خولی داهاتووی حكوومه‌تدا (2 – 3) پۆستی سیادی به‌ر كورد بكه‌وێت كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریی لایه‌نه كوردییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت."
ئه‌رده‌ڵان نووره‌ددین ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا پارتی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه داوای چ پۆستێک ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه به لامانه‌وه ئه‌وه‌یه كه پارتی مافی نه‌فه‌وتێ.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ماجد شنگالی ئه‌ندامی هه‌مان فراكسیۆن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: كورد پۆستی سه‌رۆک كۆمار و یه‌ک وه‌زاره‌تی سیادی به‌رده‌كه‌وێت كه یه‌کێک له‌م وه‌زاره‌تانه ده‌بێت (دارایی، نه‌وت، ده‌ره‌وه، به‌رگری و ناوخۆ).
ناوبراو وتیشی: "گرنگه له حكوومه‌تی داهاتوودا هاوسه‌نگی سیاسی و پاراستی ڕێژه‌ی كورد له ناو سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزراو بێت، پێشتر پارتی سه‌رۆكی ئه‌ركان و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌بوووه كه ئێستا نه‌ماون."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پۆستی سه‌رۆک كۆمار به گفتوگۆ له نێوان پارتی و یه‌كێتی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment