به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ SNN تۆمه‌ته‌كانی گۆڕانی له‌باره‌ی چاوساغی كردنیان بۆ هاتنی سوپای توركیا ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هه‌ر ئه‌و لایه‌نه بوو كه پێشتر ده‌یانوت پاراستنی ناوچه سنورییه‌كان له ئه‌ستۆی سوپای عێراقه كه‌چی ئێستا ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن با بفه‌رموون ئێستاش داوا له عێراق بكه‌ن سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی بپارێزێت.
ناوبراو وتیشی: "ڕێكکه‌وتنێک له نێوان عێراق و توركیا هه‌یه، ڕێگه به هاتنی سوپای توركیا ده‌دات بێته ناو خاكی عیراق و په‌كه‌كه‌ش ئێستا بیانووی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و وڵاته كه له‌شكركێشی بكات."
له‌باره‌ی لێدوانێكی كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه ڕایگه‌یاندبوو ئه‌و هێزه‌ی توركیا كه سنووری هه‌رێمیان بهزاندوووه به ئاگاداری و رێنماییی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بوووه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتی: ئێمه مۆڵه‌ت بۆ گۆڕان وه‌رده‌گرین چ هێزێكیان هه‌یه با بفه‌رموون سوپای توركیا ده‌ربكه‌ن.
ڕێناس جانۆ داواشی كرد لیژنه‌یێک پێكبهێنن و بچن داوا له په‌كه‌كه بكه‌ن سه‌نگه‌ری شه‌ڕ بۆ تورکیا بگوازنه‌وه كه گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه و وتی: "ئێمه‌ش هاوكاریان ده‌بین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment