بارزانی به‌ هێنانی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ هێنانی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كردستان تۆمه‌تبار ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاوه‌ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له ‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و هێزانه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندوووه‌ و هاتوونه‌ته‌ ناو عێراق به‌ "ڕێنمایی‌ و ئاگاداریی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی بوووه‌".

كاوه‌ محه‌مه‌د ده‌شڵێت: به‌م دواییانه‌ هێزێكی‌تری سوپای توركیا هاتوونه‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان كه‌ "ئه‌وه‌ش پێشێلكاری سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه‌ و پارتی‌ و بارزانی لێی به‌رپرسیارن".

شایانی باسه‌؛ چه‌ند ڕۆژێكه‌ چه‌ند وێنه‌یێک و گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه ‌و تێدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ سوپای توركیا به‌ قووڵاییێكی زۆر له ‌ناوچه‌ی سیده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15126

Your Comment

You are replying to: .
captcha