به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌میی ئاو ڕای‌گه‌یاند: "سكاڵا و په‌یامی عێراقییه‌كان له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌میی ئاو ئاراسته‌ی سه‌رووی خۆم له ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌م. ئه‌مه نه‌ک ئه‌ركی منه وه‌ک باڵیۆز به‌ڵکوو ئه‌ركێكی مرۆییی منه وه‌ک هاوڕێی هه‌موو به‌غدادییێک."
فاتح یڵدز ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ده‌مه‌وێ چه‌ند ڕاستییێكتان پێ ڕابگه‌یێنم. توركیا دوو جار بیرۆكه‌ی هاوبه‌شی خۆی به‌ر له به‌كۆگاكردنی ئاوه‌كانی به‌نداوی ئڵیسوو پێشكه‌ش كرد. ماوه‌یێكی كه‌م به‌ر له ئێستاش میوانداری شاندێكی ته‌كنیكی عێراقیمان كرد له توركیا."
باڵیۆزی توركیا له عێراق له توویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "توركیا به بێ ڕاوێژ كردن له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كه‌ی هیچ هه‌نگاوێک نانێت. گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌كات به‌وه‌ی چۆن هاوكارییه‌كانی له‌و باره‌وه پێشكه‌ش بكات. ئه‌م هه‌نگاوانه‌شی له ڕێگه‌ی ڕاوێژ كردنی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كه‌یه‌وه هاتوووه و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كانیشی دوای ئه‌م قۆناخه‌ش تاوتوێ كردوووه. عێراقییه‌كانیش پێشنیاز و بیرۆكه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێمه ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن."
فاتح یڵدز جه‌خت ده‌کاته‌وه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی كردنی عێراق له‌باره‌ی ئاوه‌كانی دیجله و فورات و چۆنێتیی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و پرسه به شێوه‌یێكی ته‌ندروست.
ڕۆژی شه‌ممه 2ی حوزه‌یران حه‌سه‌ن جه‌نابی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عێراق له کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌ڤانیدا ڕای‌گه‌یاند: به مه‌به‌ستی گفتوگۆ کردن له‌باره‌ی کێشه‌ی که‌میی ئاو ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئێران ده‌کات و پێش ئه‌و ڕێککه‌وته‌ش سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment