کوردپرێس، بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی كە ڕۆژی شەممە بڵاو كراوەتهوه، تیایدا هاتوووە: "لە مانگی (حوزەیران/ شەش)دا تەنها ١٤ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان، ئەگەر پلەی گەرما بەرزتر ببێتەوە ڕێژەی پێدانی كارەبا كەمتریش دەبێتەوە، چونكە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیاد دەبێت لە لایەن هاووڵاتییانەوە".
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتوووە: "لە مانگەكانی ڕابردوودا ڕۆژانە ١٦ بۆ ١٨ كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دەدرا، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، پێدانی كارەبا لەم مانگەدا كەم دەكات".
له كۆتایی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ئەوە خراوەتەڕوو،"بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا دەڵێت، ئەو كاتانەی كارەبای نیشتمانی نەبێت، دەبێت بە بەردەوامی مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment