بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیشام ڕه‌كابى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا بە سەرۆکایەتیی نوورى مالیكی دەڵێت: "ئیئتیلافه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شانده كوردستانییه‌كه تاوتوێی پۆسته‌كانى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى نه‌كردووه، چوونكه باسه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بوو".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌ک ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا هیچ ناڕه‌زایه‌تیی و لارییێكیان نییه له‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک كۆمارى عێراق بدرێته پارتى.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment