به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولحه‌مید گویل وه‌زیری دادی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه پرسی سووریا و ڕایگهیاندوووه: ئه‌و شته‌ی که هه‌موو جیهان ئێستا له باره‌ی سووریاوه پێگه‌یشتوون بابه‌تێکه که تورکیا له سه‌ره‌تاوه جه‌ختی له‌سه‌ری ده‌کرد. پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوونی سوپای تورکیا له سووریا هه‌زاران هاووڵاتیی سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌کانی خۆیان. به‌مزووانه قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌بێت و تورکیا له‌و باره‌وه هه‌م له باری مرۆڤی و هه‌م ویژدانییه‌وه سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو بوو.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی دایه پرسی مه‌نبه‌ج و ڕوونیشی کرده‌وه: 4ی حوزه‌یران له ئه‌مریکا دیدارێکمان به میحوه‌رییه‌تی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ده‌بێت. هه‌موو گۆرانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ی هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته به وردی پێوشوێنگری ده‌که‌ین. له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌و باره‌وه گفتوگۆمان کرد. له‌و باره‌وه پێیمان وایه که ئه‌مریکا هه‌وڵێکی سازێنه‌ر ئه‌نجام ده‌دات و به له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رانبه‌ر دوو وڵات کرده‌وه ده‌کات. ئه‌و دیداره له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا زۆر کارامه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment