چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق دەسەڵاتی دادگه‌ی فیدڕاڵه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق ده‌ڵێت: چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌ستکراوه‌ییی دادگه‌ی فیدڕاڵه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فالح فه‌یاز که‌ سه‌رۆکایه‌تیی ڕێکخراوی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ئه‌ستۆیه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ناوبراو متمانه‌ی به‌ دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵ و سه‌رۆکه‌که‌ی هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ ده‌ره‌تانی دادگه‌ی فیدڕاڵدایه‌.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ دانووستان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق به‌ مانای کێشمه‌کێشمی نێوان لایه‌نه‌ دانووستانکاره‌کان نییه‌ و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێ ده‌وڵه‌تێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بێت.

فالح فه‌یاز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئیزن ناده‌ن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ ناو عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌کرێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نگه‌کان بژمێردرێنه‌وه‌.

ناوبراو ته‌عامولی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ حوکمی ئه‌مدواییه‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵ له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و نایاسایی وه‌سف کردنی ئه‌و حوکمه‌ به‌ ته‌عامولێکی سیاسی وه‌سف ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15091

Your Comment

You are replying to: .
captcha