به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرین ڕه‌زا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق به شــارپـــرێــسی ڕاگه‌یاند: "ئێمه تووشی سه‌رسوڕمان بووین كه هه‌ڵوێستی سه‌رۆک كۆمار بریتی بوو له ڕه‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان، چوونكه هیچ شتێک له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ناكه‌ین، ئه‌و بڕیارانه‌شی كه له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه دران، به گوێره‌ی یاسا بوون و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زای ده‌ستوور و یاسا بوووه".
په‌یوه‌ست به دوایین هه‌ڵوێستی سه‌رۆک كۆماری عێراق له باره‌ی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه ڕۆژنامه‌ی (حه‌یات) ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه هه‌وڵێک بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆک كۆماری عێراق له ئارادایه، له‌و باره‌یه‌وه شیرین ڕه‌زا ڕایگه‌یاند: "تا ئێستا شتێكی له‌و شێوه‌یه له‌ئارادا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆک كۆمار به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ی كه دژ به بڕیاره ده‌ستوورییه‌كانی په‌رله‌مان بێت، پارێزه‌ری ده‌ستوور و سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان نه‌بێت، ئه‌وا به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین".
پێشتر سه‌رۆک كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا 10ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست ڕه‌ت كرده‌وه، چونكه به وته‌ی سه‌رۆک كۆمار "ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مان پێشێل كردنی ده‌ستووره و له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا نییه بڕیاری له‌و شێوه‌یه بدات".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment