قوباد تاڵه‌بانی: عێراق پێویستی به ‌كوردستانه ‌و كوردستانیش به‌ یه‌كێتی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: چۆن عێراق پێویستی به‌ كوردستانه‌، كوردستانیش پێویستی به‌ یه‌كێتیه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت: كوردستانێكی به‌هێز، عێراق ده‌خاته‌ سه‌ر رێره‌وه‌كی دروست و ته‌ندروست، یه‌كێتییێكی به‌هێز كوردستان به‌هێز ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و قسانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له ‌پشكی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌میانی په‌یامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌ی بوووه‌ كه‌ له ‌په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "وه‌رن، یه‌كێتییه‌ دڵسۆزه‌كان، یه‌كێتییه‌ بوێر و چاونه‌ترسه‌كان، یه‌كێتییه‌ پیلان به‌زێنه‌كان، با پێكه‌وه‌ كوردستان به‌هێز بكه‌ینه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "یه‌كێتی بوون بریتییه‌ له‌ باوه‌ركردن به‌ چه‌ند مه‌بده‌ئێک، یه‌كێتی بوون، جیاواز له‌ ئه‌ندام بوون له‌ زۆربه‌ی حیزبه‌كانی تر، به‌شێكه‌ له‌ ژیانی رۆژانه‌مان. پابه‌ند بوونه‌ به‌ ئاشتی تا ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ شه‌ڕ یان ته‌حه‌دا به‌رۆكمان ده‌گرێت، پابه‌ندبوونه‌ به‌ پرنسیپی دیموكراسی، به‌ ئازادی بیرورا، و به‌رپا كردنی چاكسازی ئیداری و حوكمڕانیێكی درووست. به‌ متمانه‌ به‌ خۆبوون و له‌ نه‌ترسان له‌ نوێبونه‌وه‌ و گۆڕانكاری، پابه‌ندبوونه‌ به‌ خه‌بات كردن بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و هه‌رگیز له‌ بیرنه‌چوونی ئامانجی مافی چاره‌ی خۆنووسین".

جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆ‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی بوون سنووردار نه‌كراوه‌ له‌ ده‌ڤه‌رێک یا پارێزگایێک، یان شارێک یان گه‌ره‌كێک، مه‌بده‌ئه‌كانی یه‌كێتیی سنوری وڵات تێده‌په‌ڕێنێت و له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووانه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15081

Your Comment

You are replying to: .
captcha