بەپێی هەواڵی کوردپرێس له به‌یاننامه‌یێکدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕۆژی هه‌ینی 1ی حوزەیران بڵاوی کرده‌وه، به گوێره‌ی داتا و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمپانیای به بازاڕکردنی نه‌وتی عێراق سۆمۆ، بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو له مانگی ئایاری ڕابروودا گه‌یشتووه‌ته ١٠٨ ملیۆن و ١٩٤ هه‌زار و ٢٠ به‌رمیل و بڕی ڕۆژانەی نەوتی هەناردە کراو زیاتر لە 3 ملوێن و چوارسەد هەزار بەرمیل دەبێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌که ئه‌و بڕه ههنارکرده کراوه بڕی ٧ ملیار و ٥٦٦ ملیۆن و ٢٩٤ دۆلار داهاتی بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت دابین کردووه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه کردووه، سه‌رجه‌م بڕه هه‌نارده‌کراوه‌کان له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه بووه و هیچ داتا و زانیارییێکی کێڵگه‌نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک تۆمار نه‌کراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، تێکڕای هه‌نارده‌کردن له مانگی ڕابرودوودا ڕۆژانه ٣ ملیۆن و ٤٩٠ هه‌زار به‌رمیل بووه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێکیش به ٦٩ دۆلار و ٩٣ سه‌نت بووه.
ئه‌وه له کاتێکدایه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق مانگانه بڕی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که بۆ ده‌ره‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه.
عێراق یه‌کێکه له‌ناو رێکخراوی ئۆپیکدا به دووه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت داده‌نرێت، به‌ڵام له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش به‌هۆی زۆری بودجه‌ی جه‌نگ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، زیانێکی زۆری کرد و داهاتی ئه‌و که‌رته به ته‌واوی نزم بوویه‌وه، له ئێستاشدا پلانی هه‌یه بۆ زیادکردنی به‌رهه‌م بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی چه‌ند ساڵی ڕابردوو بکاته‌وه.
Your Comment