ئاگر له‌ که‌مپی ئاواره‌کانی زاخۆ که‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی دهۆک ڕای‌گه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ئاگر له‌ که‌مپێکی ئاواره‌کان له‌ قه‌زای زاخۆ که‌وتوووه‌ته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ئاواره‌یێکی ناو که‌مپه‌که‌ بریندار بوووه‌ و به‌هۆی هێرشی ئاواره‌کانیش بۆ سه‌ر تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی دوو پۆلیس برینداربوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی دهۆک به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند کاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆی 1ی جوون به‌هۆی شۆرتێکی کاره‌باوه‌ ئاگر به‌ر بوووه‌ له‌ که‌مپی چه‌م مشکۆی ئاواره‌کانی شه‌نگال له‌ سنووری قه‌زای زاخۆ.

ناوبراو وتیشی: به‌هۆی ڕووداوه‌که‌وه‌ ئاواره‌یێکی به‌ ته‌مه‌نی ناو که‌مپه‌که‌ به‌ ڕێژه‌ی 100% سووتاوه‌ و چوار خێوه‌تیش به‌ ته‌واوی سووتاون.

بێوار عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له‌ کاتی ئاگرکوژانه‌وه‌ ئاواره‌کانی ناو که‌مپه‌که‌ ڕێگریان له‌ پۆلیس کردوووه‌ و به‌ دار و به‌رد هێرشیان کردوونه‌ته‌ سه‌ر و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیسی به‌رگریی شارستانی بریندار بوون و جامی ئۆتۆمبێله‌کانیان شکێنراوه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌مه‌ بۆ چواره‌مین جاره‌ ئاگر له‌ که‌مپی ئاواره‌کان ده‌که‌وێته‌وه‌ له‌ سنووری پارێزگای دهۆک و زیانی گیانی و ماددی به‌ دوای خۆیدا جێده‌هێڵێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15066

Your Comment

You are replying to: .
captcha