ڕۆژی جیهانیی منداڵان له‌ ڕانیه‌ پیرۆز کرا

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- خانه‌ی ڕۆشنبیری کازیوه‌ی منداڵانی ڕانیه‌ شه‌وه‌ئاهه‌نگێکی بۆ منداڵانی سنووری ڕاپه‌رین به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی 1ی جوون کاتژمێر ۹ی شه‌و خانه‌ی ڕۆشنبیری کازیوه‌ی منداڵانی ڕانیه‌ له ‌ژێر چاودێریی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین شه‌وه‌ئاهه‌نگێکی تایبه‌تی بۆ منداڵانی سنووری ڕاپه‌ڕین ساز کرد.

له‌و شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌دا وێڕای وته‌ی پیرۆزبایی له‌ منداڵانی ئاماده‌بوو هاوکات چه‌ندین بڕگه‌ی گۆرانی و مووزیک و ڕه‌نگ کردنی ڕۆخساری منداڵان به‌ڕێوه‌چوو.

ئاهه‌نگه‌که‌ له‌سه‌ر سته‌یجی گه‌ڕۆکی (کۆ پڕۆده‌کشن) به‌ڕێوه‌ چوو که‌ بۆ خزمه‌تی کاره‌ هونه‌رییه‌کان له‌لایه‌ن ژماره‌یێک هونه‌رمه‌ندی شاره‌که‌ ئاماده ‌کراوه‌.

پێنج منداڵی شاره‌که‌ش به‌ گۆرانییه‌کانیان ئاهه‌نگه‌که‌یان ڕازاوه‌تر کرد. ڕێکه‌وتی ١ی حوزه‌یران له‌ هه‌ندێک وڵاتی دنیا وه‌ک رۆژی منداڵان دیاری کراوه‌ و له‌ هه‌ندێک وڵاتی دیکه‌ش ٢٠ تشرینی دووه‌م وه‌ک ڕۆژی منداڵان دیاری کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15064

Your Comment

You are replying to: .
captcha