به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له میانی وتاری هه‌فتانه‌یدا كه سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجامی دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕای‌گه‌یاند "ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه جیا بكاته‌وه و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستی بكه‌ن به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه."
ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم به SNNی ڕاگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌سته به گۆڕانكاریی له په‌یكه‌ری ئیداری حكوومه‌تی عێراقه‌وه چوونكه ئێمه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیمان نییه و هیچ ده‌زگایێی له‌و جۆره‌ش له په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمدا نییه."
له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی زیاتری خسته ڕوو و وتی:"كۆنترۆڵی ئاسمانیی عێراق سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نییه و ئێمه هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌بێت و بڕیاره‌كه‌ش كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئێمه."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم سه‌باره‌ت به دروست كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییێک بۆ كۆنترۆڵ كردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له به‌غداوه ئاشكرای كرد "تا ئێستا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه دروست نه‌كراوه و ئێمه‌ش ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment