به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاكم زاملی سه‌ركرده له ڕه‌وتی سه‌در له دیمانه‌یێكدا بۆ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاشكرای كردوووه داواكاری و مه‌رجی شانده كوردییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیسته عێراقییه‌کان و لیستی سه‌در بۆ به‌شداری كردن له حكوومه‌تی نوێی عیراق ئه‌وه بوووه كورد دوو مه‌رجیان هه‌بوو كه ده‌یانه‌وێت بیچه‌سپێنن؛ یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكان بۆ پێش دۆخی كۆنترۆڵ كردن له‌لایه‌ن سوپای عێراق و دووهه‌میش تایبه‌ت بوو به دابین كردنی بڕی له 17%ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم.
به‌رپرسه شیعه‌كه وتوویه‌تی: "ئه‌و مه‌رجانه شتێكی مه‌حاڵه و هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرێكیش به‌ڵێنی وه‌ها به كورد بدات بێگومان به‌رپرسیارێتییێكی گه‌وره له ئه‌ستۆ هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یخاته كێشه‌وه و ئه‌مه‌ش شكست به حكوومه‌تی داهاتوو ده‌هێنێت."
له به‌رامبه‌ردا شوان محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه كه هاوكات به‌شداریی گفتوگۆكانیشی كردوووه به SNNی وت: "له ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدی باڵای پارتی و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان باسی پۆستمان نه‌كردوووه به‌ڵكوو زیاتر باس له سیسته‌می حوكمڕانی له عێراق كراوه هه‌رچه‌نده داواكاریی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن مافی خۆمانه داوای بكه‌ین."
ناوبراو وتیشی: "نه له نزیک و نه له دوور، له‌و سه‌ردانه‌ماندا بۆ به‌غدا به هیچ شێوه‌یێک باسی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكان و دابین كردنی بڕی له 17%ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم و جێبه‌جێ كردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێممان نه‌كردوووه و كورد داخوازی نه‌بوووه و ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی سه‌دریش دوورن له ڕاستییه‌وه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر عێراق جێبه‌جێ كردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم ڕه‌ت بكاته‌وه بژارده‌ی كورد چی ده‌بێت به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی وتی: "گفتوگۆ و دانووستان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت به لێدوانی حاكم زاملی نه پێش ده‌كه‌وێت و نه دواش ده‌خرێت چوونكه ئه‌و قسانه هیچ به‌رهه‌مێكی نییه."
ئه‌وه‌شی وت: "داخوازیی كورد له عێراق بۆ ڕاسته‌ڕێكردنی سیسته‌می حوكمڕانییه، داخوازیمان له خه‌ڵک نه‌بوووه پۆست و پله‌مان پێببه‌خشن به‌ڵكوو ئه‌وه حه‌قی خۆمانه و وه‌ک ده‌ستوور وه‌ریده‌گرین و داواشی ده‌كه‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment