گۆڕان: مه‌رجمان هه‌یه‌ بۆ به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به ‌پرۆژه‌یاسای چاکسازی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پێشتر له‌ دژی ماده‌ی سێی پرۆژه‌ یاسای چاکسازیی ده‌نگیان داوه‌ و ئێستاش کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ماده‌یه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام گه‌ر بزانن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وكات به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هار مه‌حموود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی و یاسایی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: ”هیچم له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ پێ نه‌گوتراوه‌ و نه‌مزانیوه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌مان هه‌بێ“.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، گوتی: ”کێشه‌ی ئێمه‌ له‌ بابه‌تی ده‌رماڵه‌کانه‌ و ئه‌و ماده‌یه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ ده‌رماڵه‌، چوونكه‌ هه‌ست ده‌که‌ین حکوومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌جۆرێک بیقۆزێته‌وه‌، ئه‌و پاشکه‌وته‌ی پێشتر به‌ نایاسایی ده‌یبڕى ئه‌مجاره‌ به‌ نایاسای و به‌ناوی بڕینی ده‌رماڵه‌وه‌ به‌کاری بهێنێت، له ‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ تیبینیمان له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ هه‌یه‌ و قسه‌ی خۆمان له‌سه‌ر کردوووه‌“.

به‌هار مه‌حموود له ‌باره‌ی به‌شداری کردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕان له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووی لێژنه‌کانی دارایی و یاسای، که‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرۆژه‌ی چاکسازیی، ده‌ڵێت: ”با بزانین چۆن ده‌بێ و به‌ چ ڕوویێكدا ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر بزانین بابه‌تی ده‌رماڵه‌کان چاک ده‌کرێ به‌شدار ده‌بین“.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15058

Your Comment

You are replying to: .
captcha