پارتی داوای یەکڕیزی و یەکدەنگیی کورد دەکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان په‌یامێک ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كات و داوای‌ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی‌ ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ به‌غدا و ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "پارتی‌ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دانیشتن بكات به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیشه‌وه و‌ له ‌هه‌مان كاتدا ئاماده‌شه‌ سازش له ‌پۆسته‌كانی‌ خۆی بكات بۆ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی‌ حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتی‌ به ‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ وه‌ک پارتی‌ ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسیی هه‌رێم نییه‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیشه‌وه‌ و ئاماده‌ین دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین و جیاكاری ناكه‌ین له ‌نێوان لایه‌نه‌كاندا كه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی‌ زۆرترین یان كه‌مترین كورسیی په‌رله‌مانی بن."

ناوبراو وتیشی‌: "له ‌كاتێكدا ئێمه‌ خاوه‌نی‌ زۆرترین كورسی‌ په‌رله‌مانین ئاماده‌ین له ‌دانیشتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی‌ سیاسی به ‌بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیشه‌وه‌ سازش بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ر پۆستێک كه‌ پشكی‌ ئێمه‌ بێت و گرفتمان نییه‌ بۆ هه‌ر لایه‌نێكی‌ سیاسی هه‌رێم به‌و مه‌رجه‌ی‌ یه‌كڕیزیی كورد بپارێزێت."

سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی‌ پارتی‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه‌ "ئه‌وه‌ی‌ به‌ لای پارتییه‌وه‌ گرنگه‌ یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورده‌ له ‌به‌غدا و ئه‌گه‌ر هه‌ر پۆستێكیش مافی‌ ئێمه‌ بێت و له‌پێناو یه‌كڕیزیدا بیبه‌خشین ئه‌وه‌ لای‌ پارتی‌ ئاسایییه‌ چوونكه‌ له‌پێناو پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی‌ كوردستاندایه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15051

Your Comment

You are replying to: .
captcha