داواکاریی سه‌ره‌کیی کورد گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی كورد له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد داواكاریی سه‌ره‌كیی كورد له ‌گفتوگۆكان له ‌به‌غدا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له ‌میانی لێدوانێكی ئاشكراشی كرد كه‌ كورد سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌و داوایه ‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک بچێته‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق جه‌خت له‌و داواكارییه‌ ده‌كاته‌وه‌.

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوووه‌وه‌ له ‌ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كشاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشی سوپای عێراق ‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌ ده‌یانه‌وێت دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ بگێڕنه‌وه‌ بۆ پێش 2014 و هێزی پێشمه‌رگه ‌و هێزه‌ عێراقییه‌كان به ‌هاوبه‌شی ئه‌و ناوچانه‌ به‌رێوه‌به‌رن.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: كورد نایه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بمێنێت بۆیه‌ سووره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌و خاڵه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15049

Your Comment

You are replying to: .
captcha