24ی حوزەیران درکەی زیندانەکان دەکرێنەوە/ کاتی خانەنشینیی ئەردۆغان گەیشتووە

بەشی تورکیا- پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت: چیدی کاتی ئەوەیە کە جەنابی ئەردۆغان لە خانووەکەیدا لەگەڵ نەوەکانی یاری بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیرانی 2018 لە تورکیا ڕایگەیاند: لە 24ی حوزەیرانی 2018 درکەی زیندانەکان دەکرێنەوە. هەموو زیندانییەکان، سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگن یوکسداخ، ئیدریس بالوکن و هەمووان ئازاد دەکرێن. ئەم وڵاتە وڵاتێک نییە کە چاولەدەستی پارتی داد و گەشە بووبێت. چیدی کاتی ڕۆیشتنی پارتی داد و گەشە گەیشتووە، چیدی کاتی ئەوەیە کە جەنابی ئەردۆغان لە خانووەکەیدا لەگەڵ نەوەکانی یاری بکات.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا زیادی کرد: ئەوان ترسیان لە پارتی دیموکراتیکی گەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش هەیە. سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ لەناو بردنی ئێمە ئێمە لە مەیدانەکانی شارین. ئێمە وەکوو پارتی دیموکراتیکی گەلان هیوای وڵاتین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئوورنسل

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15047

Your Comment

You are replying to: .
captcha