١ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٨:٢٨
هەسەدە وەڵامی بەشار ئەسەدی دایەوە

بەشی سووریا-وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) وەڵامی بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سووریای دایەوە و وتی: چارەسەری سەربازی هیچ ئەنجامێکی باشی نابێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە وەڵامی هەڕەشەکانی بەشار ئەسەد، کینۆ گابرێل وتەبێژی هەسەدە وتی، چارەسەری سەربازی هیچ ئەنجامێکی باشی نابێ.

کینۆ گابرێل لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، هەر چارەسەرێکی سەربازی بەرامبەر هێزەکانی سوریای دیموکرات بگیرێتەبەر، دەبێتەهۆی زیان و کاولکاری زیاتر بۆ گەلی سوریا.

قسەکانی وتەبێژی هەسەدە لە وەڵامی هەڕەشەکانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریادا دێت، کە دەڵێت، بە چارەسەری ئاشتییانە بێت یان بەکارهێنانی هێز، ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15043

Your Comment

You are replying to: .
captcha