مەرزی پەروێزخان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان رایدەگەنێت، تائێستا مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت و كاروبارەكانی راستەوخۆ پەیوەندیان بە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی تۆفیق سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەوبارەیەوە وتی: "مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت و، بەپێی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداش تەنها لە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە نشینگەو هاتوچۆی هاووڵاتیانەوە، پەیوەست بە حكومەتی فیدراڵییەوە.

راشیگەیاند، تا ئێستا چەندین گفتوگۆ و دانوستان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیدا كراوە، لە بارەی یەكسانكردنی كۆی ئەو باج و رسوماتە گومركیانەی كە وەردەگیرێن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی لەسەر ئەو پرسەكە.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15042

Your Comment

You are replying to: .
captcha