بەرهەم ساڵح پێشوازىی له‌ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- ڕۆژی ڕابردوو لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپه‌یمانیى دیموکراسی و دادپەروەری پێشوازیی کرد، لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەرهەم ساڵح، لە دیدارەکەدا جەختی لەسەر بایەخی پڕۆسەی دیموکراسی و پێویستی چارەسەری ساختەکارییەکان کردەوە کە بوونەتە هۆی یاری کردن بە دەنگی خەڵک و وتی''هاوپەیمانی هەموو ڕێکارێکی یاسایی و سیاسی دەگرێتە بەر، بۆ پاراستنی دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک".

هاوکات، لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ و ڕێکارە یاساییەکان کردەوە و پشتیوانيیان لە ئارامی و سەقامگیری سیاسی و پڕۆسەی دیموکراسی کردەوە.

پێویستی بەشداری کارای هەرێمی کوردستان، لە پڕۆسەی سیاسی عێراق و دیاریکردنی ئایندەی سیاسی ئەم وڵاتە، ڕای هاوبەشی بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی بەریتانیا بوو .

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15039

Your Comment

You are replying to: .
captcha