حیزبە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان بەڵگەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن ڕوودەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێبوار كەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لە 12ی ئەم مانگە لە سلێمانی بە یەكک كۆد هەزاران جار دەنگ بۆ شەش كاندیدی دەسەڵات دراوەو دەشڵێت، "دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەڵبوەشێتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ رێپێدراوانی هاوپەیمانی و گۆڕان لە شاری بەغدا سكاڵاكانیان لەسەر ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردانی عێراق كرد.

رێبوار كەریم، وتەبێژی هاوپەیمانیی دیموكراسی و دادپەروەری لە كۆنگرەكەدا رایگەیاند: "پێشكەش كردنی بەڵگەی ساختەكارییەكان كاری زۆرمان لەسەر كرد، بەڵام درەنگ بەڵگەكانمان دەست كەوت و كۆمسیۆن دەستی دەستیان پێكردین، بەڵام ئێمە بەڵێنمان بە خەڵک دابوو و زۆر بەوردی كارمان لەسەر بابەتەكە كردووە هەرچوار لایەنمان كارمان لەسەر كرد".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد: "هەموو ئەو دەنگە پووچەڵانەی هەڵبژاردنەكانی 12ی مانگ لە هەرێم چووە بۆ لایەنی دەسەڵات، دەشتوانین بڵێین تەزویرەكان بە جۆرێک لە جۆرەكان كۆمیدیایە و لە پارێزگای سلێمانی بە یەک كۆد چەندین هەزارجار دەنگ بۆ شەش كاندیدی دەسەڵات دراوە".

12ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، بەڵام هەندێک لە لایەنە سیاسیەكانی بەشدار لە پڕۆسەكە لە عێراق و هەرێم رایدەگەیێنن، بەهۆی دەستكاری كردنی دەنگەكانەوە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە رەت دەكەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15027

Your Comment

You are replying to: .
captcha