فواد مەعسووم پشتگیری لە ئەنجامدەرانی ساختەکاری دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند فراكسیۆنێكی كوردی وەڵامی فوئاد مەعسوم سەرۆک كۆماری عێراق-یان داوە، كە لەسەر بڕیارەكانی پەرلەمانی سكاڵای لەدادگای دەستووری تۆماركردبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراكسیۆنەكان لەبزووتنەوەی گۆڕان‌ و كۆمەڵی ئیسلامی ‌و یەكگرتووی ئیسلامی پێكهاتوون، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیێكدا وەڵامی فوئاد مەعسوم-یان داوەتەوە و رایانگەیاندووە سەرۆک كۆمار دەبێت پارێزگاری لە هەموو مادە دەستوورییەكان بكات، نەک بەخواستی خۆی قسە لەسەر پرسەكان بكات.

ئەو فراكسیۆنانە راشیانگەیاندووە، كە چەندین مادەی دەستووری هەبووە، لەماوەی رابردوو فوئاد مەعسووم لەسەری بێدەنگ بووە، ئێستا بۆ "پرسی ساختەكاری هەڵبژاردن هاتووەتە سەر خەت‌و باسی نادەستووری بڕیارەكانی پەرلەمان دەكات".

فوئاد مەعسووم رۆژی چوار شەممە داوایێكی بۆ دادگای دەستووری وەک سكاڵا بەزركردەوە، كە تانەی لەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق داوە لەبارەی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو دەریكردووە.

سەچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15026

Your Comment

You are replying to: .
captcha