وابەستەیی سیاسی هێزی پێشمەرگە، هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیریی هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- سەردەمێکە باسی یەکانگیر کردنی هێزەی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بەڵام ئەو ئیدە هێشتا جێبەجێ نەکراوە.

ئەو کاتەی کە هێزی پێشمەرگە سێ ساڵ پێش ئێستا دەستیان بە شەڕی داعش کرد، خەڵکی کوردستانی عێراق وەکوو هێزێکی ناسیۆنالیست چاویان لێدەکردن کە کوردستانیان پاراستووە. تەنانەت هێزە پلە خوارەکانی پێشمەرگەش لەو باوڕەدا بوون کە هەمبەر داعش و بۆ کوردستان شەڕ دەکەن و نە بۆ هیچ حیزبێکی سیاسیی کوردی. خەڵک هیوایان بوو کە هێزی پێشمەرگە لە کۆتاییدا یەکبگرن و یەک فەرماندەیی هاوبەشیان ببێت.

بەڵام ململانێی هەڵبژاردنی ئەم دواییە و تووڕەی نواندنەکان، هەموو هیواکانی بە بادا و جارێکی دیکە سەلماندی کە دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان وەکوو میلیشیا چاو لە هێزی پێشمەرگە دەکەن کە ئەرکی ئەوان پاراستنی دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو حیزبەیە.

وتەێک لە ناو خەڵکی هەرێمی کوردستاندا باوە کە دەڵێت: « ئەگەر شەق و پارەت نەبێت بە هیچ ناگەیت» مەبەست ئەوەیە کە هیچ هێزێکی سیاسی بەبێ دەسەڵاتی دارایی ناتوانێت گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستان دروست بکات.

پاش داخستنی بنکەکانی دەنگدان لە 12ی ئایاری ئەمساڵدا، فەرماندەیێکی یەکێتی فەرمانی تەقەکردنی بۆ گردەکەی گۆڕانی دەرکرد. لەو کاتەوە خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان لە خۆیان پرسیار دەکەن ئایا هێزی پێشمەرگە بۆ ئامانجی سیاسی بەکار دەگیردرێن و ئایا بۆ فەراهەم کردنی سەقامگیری متمانە پێکراون؟

شۆڕش حاجی یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی 21ی مانگی ئایار ئاماژەی دا بەو تەقە کردنە لە سلێمانی و وتی: «هێزێکی چەکداری لە ژێر فەرمانی سەرکردەیێکی یەکێتی بە چەکی قورس هێرش دەکەنە سەر گردەکەی گۆڕان بەڵام نە حکوومەتی هەرێم کاردانەوەی دەبێت نە یەکێتیی نیشتمانی، ئێمە لەم دارستانەدا دەبێت لە ڕێگایێکی ترەوە بەرگری لە خۆمان بکەین.»

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵێکدا 400 ملیۆن دولار یارمەتی بە پێشمەرگە دەدات کە هەندێک جار بۆ بەردەوام بوونی ئەو یارمەتییە وا پیشان دەدرێت کە پێشمەرگە هێزێکی یەکگرتووە.

هۆشیار عومەر یەکێک لە سەرکردەکانی گۆڕان لە دیداری بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێت: «دەبێت درێژەدان بەو یارمەتییانە مەرجدار بکرێت بە یەکگرتوویی پێشمەرگەوە.»

سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992وەوە کە ئەوناچەیە گەیشت بە خۆبەڕێوەبەری، ئیدیعا دەکەن کە دەیانهەوێت هێزی پێشمەرگە یەکبخەن بەڵام هیچ کات یەکیان نەگرتووە.

یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پۆلیسی زێرەڤانی بە ئەلمانیتۆری وتووە هەموو فەرمانبەرانی پلەخوار و تەنانەت ناوەندییەکانی پێشمەرگە خوازیاری پێکهێنانی فەرمانەدییێکی یەکگرتوون، ئەوەی کە لە ڕۆژی 12ی ئایار لە گردی زەرگەتە ڕوویدا زەنگی هوشدار بوو بۆ بەرپرسانی کورد.

هێشتاکە بەستەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کە بە یارمەتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان ئامادەبووە و هەوڵ بۆ جێبەجێ کردنی دەدرێت چاودێڕێکی بۆ دیاری نەکراوە، بەڵام یەکنەگرتوویی هێزی پێشمەگە هەندێک ڕووداوی دیکە وەکوو ڕووداوی ڕۆژی 12ی ئایار بە دوایدا دێت. تا ئەو کاتەی بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بەخۆدا نەیێن و هێزێکی هاوبەش پێکنەهێنن دۆخەکە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

سەرچاوە: ئەلمانیتۆر

نووسەر: فازڵ هەورامی

وەرگێران لە فارسییەوە: بەشی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس

لە بەشی "جیهان"ی فارسیی کوردپرێسەوە وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15024

Your Comment

You are replying to: .
captcha